14 هەفتەی دووگیانی: نیشانەکانی سکپڕی و گەشەکردنی منداڵ

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

14 هەفتە دووگیانی چەند مانگە؟

مانگی 4 (سێ مانگ 2)

گەشەی منداڵ لە 14 هەفتەدا

گورچیلەی منداڵەکەت وردە وردە دەست بە ئیش دەکەن

ڤیتامین K

بزانە بۆچی ڤیتامین K  زۆر گرنگە بۆ منداڵەکەت.

پلاسنتا

فێربە دەربارەی ڕۆڵە گرنگەکانی وێڵاشت.

گەشەی منداڵ لە 14 هەفتەدا

منداڵەکەم لە چی دەچێت؟  منداڵەکەم قەبارەی چەندە؟

منداڵەکەت ئێستا بەقەبارەی میوەی کیوی بە درێژی 8.5سانتیمەترە. سەرەکە خڕتر و زیاتر بە جەستەوە نووساوە. پێڵوی چاویان گەشە دەکەن و نینۆکەکان لەسەر پەنجەکانی دەست و پەنجەکانیانی پێیان دەردەکەون. جووڵەکانی منداڵەکەت کەمتر نائاسایی دەبن کاتێک دەست و  مەچەک و قاچەکانیان درێژ دەکەنەوە.

گرنگتر لەوە، گورچیلەکانیان دەست بە کارکردن دەکەن و لەوانەیە دەست بکەن بە قوتدانی بڕێکی کەم لە شلەی ئەمنیۆتیک (ئاوی ناو سک). ئەمە ئەچێتە ناو گەدەیان لە ڕێگەی گورچیلەکانیانەوە وە  دەگەڕێنەوە بۆ ناو شلەی ئەمنیۆتیک وەک میز.

دوو جۆری موو لە جەستەی کۆرپەلەکەت دروست دەبێت. هەندێک پارچە قژی ئاسایی لەسەر سەریان گەشە دەکەن وە موو لەسەر جەستەشیان گەشە دەکەن کە پێی دەڵێن (لانگۆ) بۆ ئەوەی بە گەرمی بیان ‌هێڵێتەوە.

.

سکپڕی لە 14 هەفتەدا (سێهەمی دووەم)

گۆڕانکاریەکانی جەستە

هەواڵە گەورەکە ئەوەیە کە تۆ ئەندامێکی نوێت پێگەیشتووە: وێڵاش. وێڵاش پەیوەندی بە رەحمەوە دەبێت و لە ڕێگەی ناوکە پەتکەوە مادەی خۆراکی و ئۆکسجین و هۆرمۆنەکان دەردەکات و بەرهەمی پاشەڕۆ وەک دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەردەکات.

گەورە بوونی مەمکەکان

لەوانەیە سەرنج بدەیت مەمکەکانت گەورەتر دەبێت. ئەمە دەبێتە هۆی نەرمبوونیان لە هەندێک لە خانمان و هەندێکی تر لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری پشت بەهۆی کێشی زیادەوە. ئەگەر پەڵەی زەردت ببینی لە ناو ستیانەکانت، ئەگەری زۆرە کە کۆلۆسترۆم بێت کە یەکەم شیرە کە دایکان بەرهەمی دەهێنن. ئەگەر کێشەیەک هەیە دەست بە بەکارهێنانی پارێزەری (پادی) مەمک بکە

خۆت بە دوور بگرە لەم خواردنانە لە کاتی دووگیانیدا

هیچ شتێکی تایبەت نیە بۆ دوورخستنەوە لێی لە ماوەی هەفتە تاکەکان، بەڵام بە درێژایی دووگیانی، ژیرانەترە کە ئەم شتانەی خوارەوە لەخۆمان بە دوور بگرین:

گۆشتی خاو و باش نەکوڵاو

شیر و بەرهەمی شیرەمەنی

جگەر، و خواردنی زیاد لە ڕادەبەدەری ئەو خۆراکانەی کە لە ڤیتامین Aی زۆریان تێدایە.

نیشانەکانی سکپڕی لە 14 هەفتەدا

زۆربەی ئافرەتەکان زوو هەست بە باشتر بوون دەکەن دوای کۆتایی سێ مانگ، بەڵام لەوانەیە هەندێک نیشانە بمێننەوە بۆ ماوەیەکی زۆرتر، وەک نەخۆشی بەیانیان. هەروەها چەند نیشانەیەک هەن کە دەتوانن لە سێهەمی دووەمدا ڕوو بدەن، لەوانە:

  • ئازاری سک بەهۆی فراوانبوونی سکی
  • سەرئێشە یان گوێژبوون
  • خوێنبەربوون لە لووت
  • هەڵئاوسان
  • دڵەکزێ و هەرسنەکردن
  • دەست و قاچی هەڵئاوساو
  • کۆلاسما: تاریکبوونی سروشتی پێستی دەموچاو یان دەرکەوتنی پەڵە قاوەییەکان

سۆنار (ئەڵتراساوند)

سکانەکانی سۆنار (ئەڵتراساوند)  لە نێوان هەفتەکان 8-14 ڕوو دەدەن، بۆیە  لە هەفتەی 14 دەبێت بە دڵنیاییەوە یەکەم سکانەکەت کردبێت. سکانەکانی سۆنار شەپۆلی دەنگی بێ زیان بەکاردێنن بۆ پیشاندانی وێنەیەکی ڕوونی کۆرپەکەت لەناو منداڵدانتدا. تۆ یان منداڵەکەت هەست بە هیچ شتێک ناکەن- جگە لە کەمێک دڵخۆشبوون بۆ بینینی منداڵەکەت بۆ یەکەم جار.

گرنگی بدە بە ڤیتامین K

دەبێت بەدەستهێنانی ڤیتامین K کە تۆ و منداڵەکەت پێویستتان پێیە ئاسان بێت لە ڕێگەی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ. لەبەر ئەوەی کە قەڵەوی دەتوێنێتەوە، لەشی تۆ هەر ڤیتامینێکی بەکارنەهێنراو لە جگەرەدا کۆ دەکاتەوە، بۆیە پێویست ناکات هەموو ڕۆژێک بیخەیتە ناو ڕێجیمەکەتەوە. مژدەی زیاتر ئەوەیە کە ڤیتامین K بە گشتی کاری تێناکرێت لەلایەن چێشتلێنانەوە.

ئەگەر منداڵەکەت لە کاتی سکپڕیدا ڤیتامین K تەواو بەدەست نەهێنێت، ئەوا ئەگەر هەیە کە لە پاش لەدایک بوون تووشی نەخۆشی خوێنبەربوونێکی دەگمەن بن. لەبەر ئەوەیە کە زۆربەیان دەکووترێن دوای ئەوەی لە دایک دەبن.

ڤیتامینی Kی دەستکرد لەوانەیە ژەهراوی بێت ، بۆیە تەنها تەاوکەری ڤیتامین K وەربگرە ئەگەر لەلایەن مامان یان دکتۆرەکەتەوە ئاڕاستە بکرێت

 

 

زانستی ڤیتامین K

پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن Nutricia

لەگەڵ ئەوەی کە بۆ گەشەسەندنی ئێسکی تەندروست و دروست بوونی پرۆتین لە جگەردا پێویستە، ڤیتامین K ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە خوێن مەین، کە یارمەتی دەدات برینەکان بە باشی چاک ببنەوە. ئەمە بە تایبەتی گرنگە لە کاتی منداڵبووندا و دوای ئەوەی منداڵەکەت بوو، کاتێک جەستەت چاک دەبێتەوە و دەست دەکات بە چاکبوونەوە.