19 هەفتە دووگیان: نیشانەکانی سکپڕی و گەشەکردنی منداڵ

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

19 هەفتە دووگیانی چەند مانگە؟

مانگی 5 (سێهەمی 2)

گەشەی منداڵ لە 19 هەفتەدا

کۆرپەلەکەت بەردەوامە لە پەرەسەندنی جەستەی

شێوازی خۆراک و خواردن

ئەم هەفتەیە، تۆزێکن گرنگی بە زینک دەدەین.

ڕاهێنان لە 19 هەفتەدا

کاتی ئەوەیە بزانین چۆن هۆرمۆنەکانی پشوودان کاریگەری هەیە لەسەر وەرزشکردن  

گەشەی منداڵ لە 19 هەفتەدا

منداڵەکەم لە چی دەچێت؟  منداڵەکەم قەبارەی چەندە؟

لە 19 هەفتەی دووگیاندا، منداڵەکەت نزیکەی 15.3 سانتیمەتر درێژە لە سەرەوە بۆ خوارەوە، وە نزیکەی 240g کێشی هەیە. ئەوە بە نزیکەیی هەمان قەبارەی (تەماتەی گۆشتی گایە) کەمێک قورسترە.

منداڵەکەت ئێستا پەرە بە یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی دەدات: پەنجەمۆر. لەگەڵ ئەم دەرکەوتنەدا، نینۆکی پەنجەکانی دەست و پێ بەردەوامن لە گەشەکردن، وە ئێستا دەبێت دەستەکانیان بتوانن توند بکەن.

لەگەڵ دەرکەوتنی چینێکی پارێزەر کە پێی دەوترێت ڤێرنیکس، مادەیەکی چەوری بەناوی ‘میلین’ لە دەوری دەمارەکانی منداڵەکەت دروست دەبێت. هەروەها پارێزگاری لە دەمارەکانی دەکات و پشتگیری پەیوەندی دەمارەکانی جووڵە دەکات لە نێوان مێشک و ماسولکەکانی منداڵەکەت.

میلین یارمەتی منداڵەکەت دەدات بۆ ئەوەی دەست بکات بە جوڵەی هاوسەنگ. تازە لەدایکبووەکان حەزیان لە جوڵەی زۆر و ناهاوسەنگە، بەڵام لەگەڵ گەورەبوونیاندا، مایلینیش زیاتر گەشە دەکات کە دەبێتە جوڵەی سافتر و هاوسەنگ تر.

کۆرپەلەکەت ددانی پێگەیشتووی بەرهەم دێت کە لە پشت ددانە شیرییەکان ڕیز دەبن، هەرچەندە ددانەکان بە گشتی دەست بە دەرچوون ناکەن تا تەمەنی کۆرپەلەکەت نزیکەی شەش مانگ دەبێت.

 

سکپڕی لە 19 هەفتەدا (سێهەمی دووەم)

منداڵدانت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و دوورکەوتنەوە لە حەوزت. ئێستا دەبێ بگاتە ناوکت، وە بۆ هەر هەفتەیەک، یەک سانتیمەتر بەرز دەبێتەوە.

لە هەمان کاتدا، لەوانەیە تووشی هەڵچوونێکی چاو بیت چونکە هۆرمۆنەکانی سکپڕی دەتوانن کاریگەریان لەسەر دروست بوونی فرمێسک هەبێت. ئەمە دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی چاوەکانت هەست بە ماندوویی بکەن، بۆیە لەوانەیە پێویستیت هەبێت بە قەترەی چاو.

هۆرمۆنەکانی دووگیانی دەتوانن ببنە هۆی ئەوەی شلەی زیادە لە ناو چاوەکانتدا کەڵەکە ببێت و لە قەراغی چاوت دەوەستێت و دەبێتە هۆی کەمێک شێواندنی بینینت. ئەو کەسانەی کە هاوێنە (عەدەسە) لەچاودەکەن زیاتر سەرنجی ئەم گۆڕانە دەدەن. سەرەڕای نائاسوودەیی، جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ئەمە دۆخێکی کاتییە و هەر زوو  دوای منداڵبوون یان سەرەتای شیردان نامێنێت و نابێت ڕەچەتەی نوێ بۆ عەدەسەی نوێ پێویست بکات.

بۆ ژمارەیەکی کەم لە ئافرەتەکان، کێشەی چاو لەوانەیە یەکەم نیشانەی پێش ئێکلامپسیا (پەستانی بەرزی خوێن) بێت. ئەگەر چارەسەر نەکرا، پێش ئیکلامپسیا دەبێتە هۆی ئیکلامپسیا، حاڵەتێکی جدی کە دەتوانێت تۆ و منداڵەکەت بخاتە مەترسییەوە. تێبینی گۆڕانکاریەکانی بینینت بکە، قسە بکە لەگەڵ مامانەکەت یان دکتۆرەکەت.

نیشانەکانی سکپڕی لە 19 هەفتەدا

کێشەی خەوتن

بەسەرلایەکەوە بخەوە و سەرین بەکاربێنە بۆ پشتگیریکردنی سک و هەر ماسولکێکی بە ئازار. هەروەها هەوڵبدە لە کاتی خەوتن سەرینێک لە نێوان لاقەکانت دابنێیت.

هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ

بە داخەوە دووگیانی ناتوانێت یارمەتیت بدات لە بەرگریکردن لە جۆرێکی هەوکردنی کەڕوو (لە کۆئەندامی زاوزێ). ئەگەر توش بوویت، جلی ژێرەوەی لۆکەی شل لەبەر بکە و خۆت لە سابونە بۆندارەکان، خوێی گەرماو و سێکس بەدوور بگرە تا ئەو کاتەی کە دەڕوات.

زۆر بوونی میز کردن

لەوانەیە هێشتا نیشانەکانی زووی سکپڕیت هەر مابێت، لەوانە پێویستی بە چوونە بەردەوامەکان بۆ توالێت.

ئاوسان و گاز

هۆرمۆنی دووگیانی پرۆجێسترۆن دەبێتە هۆی هێواشکردنەوەی هەرسکردنەکەت کە دەبێتە هۆی ئاوسان و گازی زیادە.

ئازارەکانی سک

ئازارەکانی لایەکانی سکت بەهۆی فراوان بوونی رەحمتەوەیە (و هەروەها بە ‘ئازاری بەستەری بازنەیی’ ناودەبرێت). بۆ ئەوەی چارەسەریان بکەیت، قاچەکانت بخە سەرەوە و پشوو بدە.

جۆش و مەزاج

ئەمە نیشانەیەکی ترە کە لەوانەیە هێشتا لە یەکەم سێ مانگەوە ئەزموونی بکەیت. جۆش و مەزاج بەهۆی هۆرمۆنەکان، ئۆسترۆجین و پرۆجێسترۆنەوە دروست دەبێت. زۆر پشوو بدە و ڕاهێنانی سووک ئەنجام بدە.

کاتێک سکت گەورە دەبێت، هەندێک لە جووڵەکانت قورستر دەبن. ئەمە دەبێتە زەحمەتی لە ڕاهێنانشدا، کە لەوانەیە پێویستت بە گونجاندنی ڕۆتینی خۆت بێت.

تۆ کێشی زیاتر هەڵدەگریت کە بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن، وە لەوانەیە کاریگەری هەبێت لەسەر ئەو جۆرە ڕاهێنانەی کە ئەنجامت دەدات. بەڵام ئایا دەزانیت کە هۆرمۆنەکانت دەتوانن کاریگەریان هەبێت لەسەر ڕاهێنانەکەت؟

هۆرمۆنەکە – پێی دەوترێت ریلاکسین – دەتوانێت بەستەر شل بکات بۆ یارمەتیدانی منداڵبوون. بە داخەوە، ئەو بەستەرانەش شل دەکات کە پشتگیری پشت، و ئەژنۆی تۆ دەکات. کەواتە، لەجیاتی ڕاکردن، لەوانەیە بتەوێت بچیت بۆ پیاسەی خێرا.

وا پێشنیار دەکرێت کە ئافرەتی دووگیان بۆ ماوەی 150 خولەک وەرزش بکات لە هەر هەفتەیەکدا، بەلایەنی کەمەوە 30 خولەک چالاکی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ. کاتێک سکپڕییەکەت پەرەدەسێنێت، لەوانەیە بە یارمەتیدەری بزانیت کە ڕۆتینەکەت ڕێک بخەیت. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە سێ دانیشتنی 10 خولەکی وەک دانیشتنێکی 30 خولەکی باشن.
لەبیرت بێت: ڕاهێنانەکان پێویست ناکات فشاریان هەبێت، وە پێویستە بتوانیت بە ئاسانی لە کاتی ڕاهێناندا گفتوگۆ بکەیت. ئەگەر تۆ هەوڵ دەدەیت هەناسە بدەیت، لە کاتی ڕاهێنان، لەوانەیە زیادەڕۆیی بکەیت.

گرنگی بدە بە زینک

شانەی منداڵەکەت و گەشەسەندنی DNA پشت دەبەستێت بە دابینکردنێکی باشی زینک لە کاتی سکپڕیدا. زینک یارمەتیت دەدات بۆ بەکارهێنانی چەوری، پرۆتین و کاربۆهیدرات لە خواردن بۆ بەخێوکردنی منداڵەکەت. ئه م کانزایه گرینگه هەروەها پشتگیری تەندروستیشت دەکات. کەواتە گرنگە که زۆر سەرچاوەی دەوڵەمەندی زینک له خۆراکەکەتدا زیادبکەیت. بە تێکڕایی، ژنان پێویستیان بە نزیکەی 7mg هەیە لە ڕۆژێکدا.

ئەم خواردنە دەوڵەمەندانەی زینک بکە ناو ڕێجیمەکەت

  • گۆشتی سوور، وەک گۆشتی مانگا وگۆشتی بەرخ
  • پەلەوەر، بەتایبەتی عەلەشیش
  • نان و دانەوێڵەی پڕ
  • چەرەزات
  • شیر و پەنیر و هێلکە

زانستی زینک

پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن Nutricia

زینک ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دروستکردنی خانەکانی منداڵەکەت و DNA لە کاتی سکپڕیدا. ئەوە پێویستە بۆ دابەشکردنی خانە و گەشەکردنی شانەی – وە منداڵەکەت لە یەک خانەوە گەورە دەبێت بۆ کەسێکی بچووک کە لە تریلیۆن خانە بچووکەکان پێک دێت. زینک هەروەها بەشێکی سەرەکییە لە کرداری ئاسایی مێشك.

خواردنی تەندروستی زینک وەک بەشێک لە خۆراکی هاوسەنگ لە کاتی سکپڕیدا زۆر گرنگە. تۆ پێویستت بە 7 مگ هەیە لە ڕۆژێکدا لەکاتی دووگیانیدا، 13mg لە ڕۆژێکدا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی شیردان و 9.5mg لە ڕۆژێکدا بۆ ئەو ماوەیەی کە شیردەدەیت