29 هەفتەی دووگیانی

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

کالسیۆم

دڵنیابە لەوەی کە بە تەواوی لەم سروشتە ناوەکیە بەدەست دەهێنیت.

پاراستنی تەندروستی

فێربە چۆن بە سەلامەتی لە ماوەی دووگیانیدا چالاک بمێنیتەوە.

ڕاهێنان

بەردەوامبە لە چالاکی جەستەیی ئاسایی ڕۆژانەت یان ڕاهێنان (وەرزش، یۆگا، سەما، یان تەنانەت ڕۆیشتن بۆ بازاڕ و گەڕانەوە) تا هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. ڕاهێنان بۆ منداڵەکەت مەترسیدار نییە.

ڤیتامین D

ڕۆڵی ڤیتامین D بدانە کە لە گەشەسەندنی کۆرپەلەکەت بەشدارە.

لەگەڵی ڕابێ

لە کاتی هەفتەی 29ی دووگیانیدا، کۆرپەلەکەت بە شێوەیەکی زۆر چالاک دەبێت و دەتوانیت پێشبینی ئەوە بکەیت کە  زۆر هەست بە جووڵەی بکەیت.  ماوەی سێهەمی سکپڕی سەرەتای گەشەسەندنە، چونکە کێشی کۆرپەلەکەت سێ ئەوەندە دەبێت. ڤیتامین K گرنگ دەمێنێتەوە لە ڕێجیمەکەتدا بۆ یارمەتیدانی خوێن مەین، بۆیە دڵنیابە کە بەردەوام دەبیت لە خواردنی خۆراکی هاوسەنگی تەندروست.
لە هەفتەی 29ی سکپڕیدا، قەبارە و کێشی هەر کۆرپەلەیەت بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بە نزیکەیی 26 سانتیمەتر- لە سەرەوە تا خوارەوە درێژە، وە کێشی 2lb 8oz. هەرچۆنێک بێت، لەوانەیە هی تۆ گەورەتر یان بچووکتر بێت لەمە.

دڵنیا بە کە لە نێوان ئێستا و کۆتایی چارەگی سێهەمدا، کۆرپەلەکەت بە شێوەیەکی بەرچاو و دوو ئەوەندە یان سێ ئەوەندە گەشە دەکات. وە، لە کاتێکدا کە هێشتا ئامادە نیە جیهان ببینێت، مێشکی بە تەواوی پەرەی سەندووە بۆ کۆنترۆڵکردنی کردارە گرنگەکان وەک هەناسەدان و پلەی گەرمای جەستە.

ئەندامێکی تر، یان جووتێک لە ئەندامەکان، کە لە هەفتەی 29دا بە باشی کاردەکات، سییەکانە. تۆڕە ئاڵۆزەکەی  کیسەی هەوایی و ڕێڕەوە هەواییە بچووکەکان لە ناویاندا گەشە دەکات بۆ هەناسەدان لەم قۆناغەدا، بەڵام بە هیچ شێوەیەک سییەکان تەواو نین و کۆرپەلەکەت زۆر پێویستی بە یارمەتی زیاتر دەبێت لە ئامێری هەناسەدانەوە ئەگەر لەم قۆناغەدا لە دایک بێت. سیەکانیان بەردەوام دەبن لە پەرەسەندن بە درێژایی سکپڕی و تا دوای منداڵی.

  • منداڵەکەت لەم قۆناغەدا زۆر چالاکە.

منداڵەکەت بەردەوام دەبێت لە چالاکی لە ماوەی هەفتەی 29، وە لەوانەیە سەرنج بدەیتە زۆر لە جووڵەی پێی  کۆرپەلەکەت وەکو تەقلە لێدان  وە هەروەها  شەق لێدانی بەهێز.

لە کاتێکدا کە هیچ جووڵەیەکی دیاریکراو نییە کە دەبێت هەموو ڕۆژێک هەستی پێ بکەیت، دەبێت ئاشنابیت بە شێوازی تایبەتی کۆرپەلەکەت، لەوانەیە زیاتر چالاک بێت دوای نان خواردن یان کاتێک بە شەوان دادەنیشی و پشوو دەدەیت.

هەموو سکپڕیەک جیاوازە، بەڵام ئەگەر سەرنج بدەیت لە شێوازی جووڵەی کۆرپەلەکەت، با مامانەکەت یان نەخۆشخانەکەت بزانێت.

بیرکردنەوە لە داهاتوو – ڤیتامین K بۆ منداڵبوون

هەرچەندە تەنها بە بڕێکی زۆر کەم پێویستە – نزیکەی 0.001mg لە ڕۆژێکدا بۆ هەر کیلۆیەک لە کێشی لەشدا – ڤیتامین K وەک پێکهاتەیەکی گرنگ دەمێنێتەوە لە خۆراکی دووگیانی. گرنگ بۆ خوێن مەین و نەبوونی ئەم ڤیتامینە لە دووگیانیدا دەبێتە هۆی ئالۆزی بۆ منداڵەکەت دوای لەدایک بوون. هەرچەندە ئەمە دەگمەنە بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوون و برین لە هەر شوێنێک لە جەستەدا. ئاستی تەندروستی ڤیتامین K ڕێگە بە خوێن مەین دەدات بە شێوەیەکی ئاسایی و هەر مەترسییەکی لەم جۆرە کەم دەکاتەوە.

  • هەرچەندە کەمبوونی ڤیتامین K لە منداڵاندا دەگمەنە، زۆربەیان دەرزی بەهێزکەریان (کووتان)یان پێ دەدرێت دوای ئەوەی لە دایک دەبن.

زۆربەی خەڵک ڤیتامین K تەواو بەدەست دەهێنن لە ڕێجیمەکانیان بەبێ ئەوەی هەوڵ بدەن و هەروەها دەتوانرێت لەلایەن هەندێک لە بەکتریاکان لە ناو هەناوی تۆدا دروست ببێت. کەواتە هەرچەندە ئەو ماددە خۆراکیە نییە کە پێویستە گرنگی تایبەتی پێ بدەیت، گرنگە کە دڵنیا ببی لەوەی کە هەندێک لە سەرچاوەکانی ڤیتامین K لە ژێرەوە لیست کراوە وەک بەشێک لە خۆراکی تەندروستت لە کاتی سکپڕیدا

هەنگاوەکانی داهاتوو

ئەم خواردنانەی کە دەوڵەمدن بە ڤیتامین K  بکە ب بەشێک لە خۆراکی تەندروست و هاوسەنگت:

  • سەوزەی وەک سپێناخ و برۆکۆلی و کەلەرم
  • ڕۆنی سەوزە بەتایبەتی ڕۆنی پاقلەی سۆیا
  • هێلکە
  • گۆشتی نەرم
  • بەروبوومی شیرەمەنی