31 هەفتەی دووگیانی

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

ڤیتامین D

ڕۆڵی ڤیتامین D بزانە کە لە گەشەسەندنی منداڵەکەتدا دەگێرێت.

کالسیۆم

دڵنیابە لەوەی کە بە تەواوی لەم سروشتە ناوەکیە بەدەست دەهێنیت.

ڕاهێنان

بەردەوامبە لە چالاکی جەستەیی ئاسایی ڕۆژانەت یان ڕاهێنان (وەرزش، یۆگا، سەما، یان تەنانەت ڕۆیشتن بۆ بازاڕ و گەڕانەوە) تا هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. ڕاهێنان بۆ منداڵەکەت مەترسیدار نییە.

پاراستنی تەندروستی

فێربە چۆن بە سەلامەتی لە ماوەی دووگیانیدا چالاک بمێنیتەوە.

هەمووی لە چاوەکاندا

هەرچەندە گەشەیان لە ماوەی هەفتەی 31ی دووگیانیدا هێواش دەبێتەوە، بەڵام گەشەسەندنیان هەر بەردەوام دەبێت و ڕەنگی چاو ئێستا دەست دەکات بە گۆڕین و دروست بوون. ڤیتامین C لە هەڵمژینی ئاسندا ڕۆڵ دەگێرێت، لە کاتێکدا ئاسن بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی کردارە مەعریفییەکانیان (مێشکیەکان).

پەرەسەندنی ڕەنگی چاو لە هەفتەی 31

کۆرپەلەکەت ئێستا بە نزیکەیی 28 سانتیمەتر درێژە لە سەرەوە بۆ خوارەوە، وە کێشی 3lb 5oz وە هێشتا کۆرپەلەکەت لە هەفتەی 31ی سکپڕیدا کێشی بەردەوامە لە زیادبوون بەڵام گەشەیان کەمێک خاو دەبێتەوە. هەرچۆنێک بێت، ڕێژەی شلە لە ناو منداڵداندا لە زیادبووندایە. تا لەدایک دەبێت، کۆرپەلەکەت بەردەوام دەبێت لە هەڵمژین و قوت دانی ئەم شلە ئامنیۆتیکە و دەری دەکات لە ڕێگەی میز.

  • ئێستا ڕەنگی چاوی کۆرپەلەکەت لە قۆناغی دروست بووندایە بەڵام دەتوانێت چەند مانگێک بخایەنێت بۆ ئەوەی ڕەنگە ڕاستەقینەکەی دروست ببێت.

لە دەوری 31 هەمین هەفتەدایە کە ڕەنگی چاوی کۆرپەلەکەت پەرەدەسێنێت، وە لە کاتێکدا زۆربەی منداڵانی قەوقاسی بە چاوی شین لە دایک دەبن، وە ئەگەر ڕەنگەکە بگۆرێت، ڕەنگی ڕاستەقینەیان چەند مانگێک دەخایەنێت بۆ دەرکەوتن.

لە کۆتایدا ڕەنگیان هەرچییەک بێت، چاوی منداڵەکەت ئێستا وەڵامی ڕووناکی دەداتەوە وە بیلبیلەی چاویان گەورە دەبێت. ئێستا پێڵوی چاویان باش پەرەی سەندووە و ڕێگە بە منداڵەکەت دەدات کە چاوەکانی بکاتەوە و دابخات بە ئارەزووی خۆی. زیاتر بخوێنەوە دەربارەی چاوی منداڵەکەت لە کاتی لەدایک بووندا.

دەتوانم کاریگەریم هەبێ لەسەر ڕەنگی چاوەکانی منداڵەکەم ؟

ڕەنگی چاوی منداڵەکەت بە زۆری دیاری دەکرێت لە ڕێگەی جینەکانەوە. هەر شتێک کە لە دووگیانیدا دەیخۆیت یان ناخۆیت، یان لە دوای لەدایک بوونی منداڵەکەت، ناتوانێت بیگۆڕێت. ئەگەر تۆ و هاوسەرەکەت هەمان ڕەنگی چاوتان هەبێت، ئەوا ئەگەرێکی زۆر هەیە کە منداڵەکەی تۆش هەمان ڕەنگی دەبێت – بەڵام مەرجیش نیە. جینەکانی خێزانەکەت، کە بریتین لە ئەوانەی دایک و باوکت، دەتوانن تێکەڵ و هاوتا بن بۆ بەرهەمهێنانی چەندین ئەنجامی جیاواز.

ڤیتامین C – یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات

لەگەڵ هەموو کردارە مەعریفیە (مێشكییە) نوێیەکانی کۆرپەلەکەت کە پەرەدەسێنن، گرنگە دڵنیا بیت کە خۆراکی تۆ پێداویستی ئاسنیان بۆ دابین دەکات، لەگەڵ ڤیتامین C بۆ یارمەتیدانی هەڵمژینی ئاسن لە سەرچاوە ڕووەکیەکان (سەرچاوە نا خوێنیەکان). ڤیتامین C کە پێویستە بۆ پاراستنی خانەکان و یارمەتیدەرە لەبەرهەمهێنانی کۆلاجین کە كڕکڕاگە و ژێ و پێست و ئێسک پێکدێنێت ،بەشێکی گرنگی خۆراکی دووگیانی تۆیە.

  • ڤیتامین C یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات، کە پشتگیری کرداری مەعریفی (مێشكی) منداڵەکەت دەکات.

بەم هۆیەوە، بیرۆکەیەکی باشە کە ڤیتامین C لەگەڵ، یان پاش، هەندێک خواردنی دەوڵەمەند بە ئاسن بەکار بهێنرێ. بۆ نمونە، پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ لەگەڵ سەوزەی تێکەڵکراو، و سوورەوکراو، سەلەمۆن و برۆکلی، یان کیوی و گازۆ

ڤیتامین C و ئاسن بە شێوەیەکی سرووشتی لە زۆر خواردنی جیاوازدا دەدۆزرێتەوە، بۆیە بەدەستهێنانی هاوسەنگیەکی باش لە ڕێجیمەکەتدا قورس نیە. سەرچاوەی خواردنی خۆراکی (RNI) ڤیتامین C لەکاتی سکپڕیدا 40mg لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ 10mg زیادە لە چارەکی سێهەمی سکپڕیدا.

 

هەنگاوەکانی داهاتوو
هەوڵ بدە یەکێک لەم سەرچاوانەی ڤیتامین C زیادبکەیت لە کاتی خواردندا:

  • میوە – پرتەقاڵ، کیوی، توت یان تووی شین
  • شەربەتی لیمۆ
  • شەربەتی میوە
  • برۆکۆلی هەڵمێنراو
  • گەڵای سپێناخی خاو
  • تەماتە
  • کەلەرم