37 هەفتە دووگیانی

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

ڕاهێنان

بەردەوامبە لە چالاکی جەستەیی ئاسایی ڕۆژانەت یان ڕاهێنان (وەرزش، یۆگا، سەما، یان تەنانەت ڕۆیشتن بۆ بازاڕ و گەڕانەوە) تا هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. ڕاهێنان بۆ منداڵەکەت مەترسیدار نییە.

پاراستنی تەندروستی

فێربە چۆن بە سەلامەتی لە ماوەی دووگیانیدا چالاک بمێنیتەوە.

ڤیتامین D

ڕۆڵی ڤیتامین D بزانە کە لە گەشەسەندنی کۆرپەلەکەتدا بەشدارە.

کالسیۆم

دڵنیابە لەوەی کە بە تەواوی لەم سروشتیە ناوەکیە بەدەست دەهێنیت.

ئامادەبە بۆ ڕۆشتن

کۆرپەلەکەت لە 37 هەفتەی سکپڕیدا بە تەواو دادەنرێت و لەبەر ئەوەی ئێستا زۆر گەورەیە، تەنانەت هەست بە بچووکترین جووڵەی ناو سکت دەکەیت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی لە دایکبوون، گرنگە ڕێجیمە هاوسەنگەکەت بپارێزیت، و دڵنیابیتەوە کە ماددەی خۆراکی تەواو وەک کالسیۆم بەدەست دەهێنیت، کە ئەوەش لە کاتی شیرداندا گرینگە.

خولی تەواو لە هەفتەی 37

لە کاتی گەیشتن بە 37 هەفتەی سکپڕی، کۆرپەلەکەت بە تەواوی گەشەی کردووە و وا دادەنرێت کە سکپڕییەکەی تەواو کردووە. هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنی ژان و منداڵبوون ئەگەر لەم قۆناغەدا دەست پێ بکات – کۆرپەلەکەت ئامادەیە بۆ جیهانی دەرەوە.

  • لە هەفتەی 37 دا کۆرپەلەکەت بە تەواوی گەورە بووە و خولەکەی تەواو کردووە.

ئێستا کێشێ نزیکەی 6.5lbs و نزیکەی 34 سانتیمەتر لە سەرەوە بۆ خوارەوە درێژە، وە ئەگەری هەیە لە ئامادەکاری دابێت بۆ لەدایک بوون و سەری ڕووی لە خوارەوە بێت. لەوانەیە هەست بە ئاسوودەیی زیاتر بکەیت کاتێک سکت دەجوڵێنیت و پەستان لەسەر پەراسوەکانت کەم دەکەیتەوە.

سیستەمی هەرسکردنی کۆرپەلەکەت ئێستا ئامادەیە شیریدایک هەرس بکات و هەر پاشەڕۆیەک دەربێنێت. پیسایی یەکەم ئەو پاشەڕۆیانەی تێدایە کە بە درێژایی دووگیانی کۆبۆتەوە کە مادەیەکی لینجە کە پێی دەوترێت (میکۆنیەم). ڕەنگەکەی سەوزە و لەوانەیە هەندێک موو لەخۆ بگرێت کە وەک چینێکی زیادە لە جیاکردنەوە لەسەر جەستەی کۆرپەلەکەت هەبووە لە کاتی سکپڕیدا. ئێستا زۆرێک لەم لانگۆیە (گەندەموو)ە لە پێستی کۆرپەلەکە لێبونەتەوە، هەرچەندە هەندێک منداڵ لە دایک دوای لە دایکبوون، هێشتا پەتکی بچووکیان ماوە.

هەرچەندە پێکهاتەی سیستەمی بەرگری منداڵەکەت تەواو بووە، بەڵام هێشتا هەر گەشە دەکات. پاش لەدایک بوون، شیری دایک دژە جەستە و بریکاری بەرگری دابین دەکات کە یارمەتی پاراستنی کۆرپەلە دەدات لە هەوکردن لەکاتی دروستکردنی بەرگری سروشتیدا.

کالسیۆم بۆ تۆ، کالسیۆم بۆ کۆرپەلەکەت

کالسیۆم پێویستە بۆ دروست کردنی ئێسک و ددانی بەهێز، پاراستنی کرداری ماسولکە،یارمەتیدانی خوێن مەین، وە پاراستنی کرداری دەمار.

ئەمە کانزایەکی گرنگە بۆ گەشەی ئێسکی کۆرپەلەکەت لەکاتی سکپڕیدا و لەبەر ئەوەی منداڵەکەت هەموو ئەم ماددانە لە شیری تۆی دایک بەدەست دەهێنێت. دەبێت دڵنیابیتەوە کە لە کاتی شیرداندا خواردنێکی زۆر دەوڵەمەند بە کالسیۆم دەخۆیت.

لە ڕاستیدا، پێداویستی ڕۆژانەی کالسیۆمی تۆ بۆ شیردان 550 میلی گرام زیاترە لە کاتی سکپڕی.

  • بە وتەی وەزارەتی تەندروستی دەبێت بتوانیت هەموو ئەو کالسیۆمەی پێویستت پێیەتی بەخواردنی خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست بەدەست بهێنیت

بە وتەی وەزارەتی تەندروستی دەبێت بتوانیت هەموو ئەو کالسیۆمەی پێویستت پێیەتی بەخواردنی خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست بەدەست بهێنیت هەرچۆنێک بێت، ئەگەر هیچ بەرهەمێکی شیرەمەنی نەخۆیت، ئەوا زۆر زەحمەتە کالسیۆم بەدەست بهێنیت، بە تایبەتی ئەگەر شیر بدەیت بە کۆرپەلەکەت کاتێک ڕێژە پێشنیارکراوەکە 1250-1350 ml بێت لە ڕۆژێکدا.

ئەگەر وا بیر دەکەیتەوە کە ژەمەکەت کالسیۆمی کەمە، قسە لەگەڵ پسپۆڕی تەندروستی خۆت بکە سەبارەت بە وەرگرتنی کۆکراوەی کالسیۆم.

هەنگاوەکانی داهاتوو

ئەم ڕێنماییە بەکاربێنە بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کالسیۆم لە هەندێک خواردندا بۆ ئەوەی بزانیت ئایا هەموو ڕۆژێک کالسیۆمی تەواوت دەست دەکەوێت