دووگیان لە هەفتەی 39

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

ڤیتامین D

 ڕۆڵی ڤیتامین D بزانە کە لە گەشەسەندنی کۆرپەلەکەتدا بەشدارە.

کالسیۆم

دڵنیابە لەوەی کە بە تەواوی لەم سروشتە ناوەکیە بەدەست دەهێنیت.

ڕاهێنان

بەردەوامبە لە چالاکی جەستەیی ئاسایی ڕۆژانەت یان ڕاهێنان (وەرزش، یۆگا، سەما، یان تەنانەت ڕۆیشتن بۆ بازاڕ و گەڕانەوە) تا هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. ڕاهێنان بۆ منداڵەکەت مەترسیدار نییە.

پاراستنی تەندروستی

فێربە چۆن بە سەلامەتی لە ماوەی دووگیانیدا چالاک بمێنیتەوە.

شلەی زێڕین

لەو کاتەی کە 39 هەفتە سکپڕیت، کۆرپەلەکەت لەوانەیە سەربەرەو خوارەوە بێت و ئامادەبێت بۆ لەدایک بوون. زۆری نەماوە بۆ ڕووبەڕوو بینینی کۆرپەلەکەت و دەست بە شیردان دەکەیت. بزانە بۆچی شیری دایک باشترین سەرچاوەی خۆراکە بۆ منداڵەکەت و چۆن پشتگیری لە تەندروستی و گەشەی منداڵەکەت بکەیت بە خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ لەگەڵ شیردان.

ئامادەکارییەکان بۆ ژیان لەدەرەوەی سک لە هەفتەی 39

هەفتەیەک ماوە بۆ بەروارەی منداڵبوون. منداڵەکەت ئێستا نزیکەی 36 سانتیمەتر لە سەرەوە بۆ خوارەوە و کێشی نزیکەی 7 پاوەندە. هەرچۆنێک بێت، جیاوازییەکی زۆر هەیە لە قەبارە و کێشدا وە ئەمە تەنها ژمارەیەکی مامناوەندە. ئەو ناوکەپەتکەی کە منداڵەکەت دەبەستێتەوە بە ئەو وێڵاشەی کە بە زیندوویی دەیهێڵێتەوە، گەشەی کردووە و ئێستا نزیکەی 51 سانتیمەتر درێژە.

  • کۆرپەلە بە 300 ئێسکەوە لە دایک دەبێت و هەندێکیان بە شێوەیەکی سروشتی تێکەڵ دەبن و یەکتر دەگرن کاتێک گەشە دەکەن.

هەموو بەشەکانی لەشی منداڵەکەت ئێستا لە جێی خۆیانن، وە سەرنجڕاکێشە کە لە کاتی لەدایکبووندا منداڵەکەت ئێسکی زیاتر لە تۆ دەبێت. کۆی ژمارەی ئێسکی تازە لەدایکبووان 300 ئێسکن و لەگەڵ گەورەبووندا هەندێکیان پێکەوە دەلکێن بۆ ئەوەی تەنیا 206 ئێسکیان هەبێت کاتێک پێگەیشتوو دەبن.

دیارترین لایەنی لەشی منداڵەکەت لە دایک بووندا بریتییە لە دەرکەوتنی هەڵئاوسان لە سنگەکانیدا (ئەگەر مێ)بێت و ئەندامی زاوزێ بە تایبەت گونەکان (ئەگەر نێر)بێت. ئەمە بەهۆی هۆرمۆنەکانی دووگیانییەوە ڕوودەدات و هەر هەڵئاوسانێک دەبێت لە ماوەیەکی کورت دوای لەدایک بوون ون ببێت.

مێشکی منداڵەکەت لەم قۆناغەدا بە خێرایی پەرەدەسێنێت و هەروەک چۆن لەشی بە تەواوی گەشە دەکات، تا منداڵی و لە دوایەوە بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن.

شیری دایک: پشتگیری ئاڵۆز بۆ گەشەکردنی منداڵەکەت

هەرچەندە زۆربەی سەرنجەکانت لە ئێستادا لەوانەیە لەسەر لەدایک بوون و بینینی منداڵەکەت بێت،بەڵام دەبێت سەرنج بدەیتە شیردان.

شیری خۆت بۆ تۆ و منداڵەکەت بێ هاوتایە و وا دروست بووە کە پشتگیری لە کۆرپەلەکەت دەکات لە ڕۆژی یەکەمەوە  لە ڕێگەی تێکەڵەیەکی هاوسەنگ لە  ماددەی خۆراکی کە پێویستیانە لەوانە: کاربۆهیدرات، پرۆتین و چەوری لەوانە LCPs (زنجیرەی چەوری درێژ)، نوکلۆتایدەکان، پریبیۆتیکەکان، ڤیتامینەکان، کانزاکان و دژە تەنەکان.

  • شیری تۆی دایک باشترین سەرچاوەی خۆراکییە بۆ کۆرپەلەکەت و بە تەواوی گونجاوە لەگەڵ پێداویستییە تاکەکانی.

ئەم ماددە ئاڵۆزە لەگەڵ پێویستیەکانی منداڵەکەت دەگونجێت کاتێک گەشە دەکات و بەشداری دەکات لە گەشەسەندنە بەردەوامەکەی.

ڕێجیمی شیردان

ڕێجیمێکی تەندروست و هاوسەنگ لە کاتی شیردان پشتگیری تۆ و منداڵەکەت دابین دەکات. خواردنی جۆرەها خۆراکی تازە و فرێش و خۆراکە بەکەمی پرۆسەکراوەکان لە هەموو جۆرە خۆراکە سەرەکیەکان یارمەتی پاراستنی شیرێکی بەهێز دەدات و شیرەکە ماددەی خۆراکی دابین دەکات کە کۆرپەلەکەت پێوستیەتی بۆ گەشەکردنی بەردەوام.

لە کاتی شیردان ، هەوڵبدە ئەمانەی خوارەوە وەک بەشێک لە خۆراکی تەندروستی شیردان لەخۆبگریت:

  • بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە پێنج ژەمی میوە و سەوزە
  • زۆربەی خواردنە نیشاستەکان وەک نان و پاستا و برنج و پەتاتە (هەڵبژاردنی جۆری دانەوێڵەی تەواو لە کاتی گونجاودا)
  • پرۆتین لە گۆشتی بێ چەوری، پەلەوەر، ماسی، هێلکە، پاقلە و گوێز (چەرەز)
  • بەلایەنی کەمەوە دوو بەش لە ماسی لە هەفتەیەکدا، بەشێکیش لە ماسیە چەورەکان
  • خواردنی شیرەمەنی وەک شیر و پەنیر و ماست و هەڵبژاردنی جۆری چەوری کەمکراو لە کاتی گونجاودا

لە نێوان سوودە زۆرەکانی شیری دایک، شیری دایک تام لە خۆراکی تۆ هەڵدەگرێت، کە لەوانەیە هانی وەرگرتنی جۆری خواردنەکان بدات لەلایەن منداڵانەوە کاتێک دواتر خواردنی رەقتر دەخوات. کەواتە، ئەگەر خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ بخۆیت، ئەگەری ئەوە هەیە منداڵەکەشت وا بکات.

هەنگاوەکانی داهاتوو

ئەم خواردنانە زیادبکە سەر لیستی بازاڕکردنەکەت بۆ خواردنی خێرای نموونەیی (سناکس) بۆ هەفتەی کۆتایەکانی سکپڕی و یەکەم ڕۆژەکانی شیردان:

  • گڵۆبەڕۆژە و کولەکە
  • نانی پیتای دانەوێڵەی تەواو
  • دانەوێڵەی نانی بەیانی تەواوکراو
  • ماست و ماستاو
  • میوەی وشک، وەک قەیسی وهەنجیر و قۆخ
  • خواردنی سەوزەی دڵخوازت، بۆ نموونە: گێزەر، خەیار، تەماتە و گێلاس