30 هەفتەی دووگیانی

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

کالسیۆم

دڵنیابە لەوەی کە بە تەواوی لەم سروشتە ناوەکیە بەدەست دەهێنیت.

پاراستنی تەندروستی

فێربە چۆن بە سەلامەتی لە ماوەی دووگیانیدا چالاک بمێنیتەوە.

ڤیتامین D

ڕۆڵی ڤیتامین D بزانە کە لە گەشەسەندنی کۆرپەلەکەتدا بەشدارە.

ڕاهێنان

بەردەوامبە لە چالاکی جەستەیی ئاسایی ڕۆژانەت یان ڕاهێنان (وەرزش، یۆگا، سەما، یان تەنانەت ڕۆیشتن بۆ بازاڕ و گەڕانەوە) تا هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. ڕاهێنان بۆ منداڵەکەت مەترسیدار نییە.

خواردن بۆ بیرکردنەوە

لە ناوەوە و دەرەوە زۆر شت ڕوو دەدات لە کۆرپەلەکەت کاتێک 30 هەفتە سکپڕیت. نینۆکی پچووکی پێیەکان دەست دەکەن بە دەرکەوتن و ڕیشاڵی دەمارەکانیان بە خێرایی گەشە دەکەن بۆ ڕێگەدان بە لێشاوی مێشک بۆ گەشتی خێراتر. ئەم پەرەسەندنە مێشکییە بە ئاسن پاڵپشتی دەکرێت، بۆیە گرنگە کە خۆراکی تۆ بە تەواوی ئاسنی تێدابێت.

کاتی هەڵگەڕانەوە لە هەفتەی 30

لە هەفتەی 30ی دووگیانتدا، منداڵەکەت نزیکەی 27 سانتیمەتر لە سەرەوە بۆ خوارەوە درێژە و کێشی 3lbs. مێشک و سیەکانیان بەردەوام دەبن لە پێگەیشتن وە لە دەرەوەش نینۆکە بچووکەکانی پێیەکان دەست دەکەن بە گەورە بوون.

لەم ماوەیەدایە کە ماددە سپیەکەی ناسراو بە (ڤێرنیکس) و گەندەموو وردە وردە نامێنن – نیشانەیەک کە کۆرپەلەکەت چەوری تەواو لە ژێر پێستیدا هەیە بۆ ئەوەی بە گەرمی بیهێڵێتەوە.

زۆرێک لە کۆرپەلەکان سەر بەرەو خواردەبن لەم کاتەدا بۆ ئامادەکاری بۆ لەدایکبوون بەڵام نیگەران مەبە ئەگەر مامانەکەت تێبینی ئەوەی کرد کە هێشتا کۆرپەلەکەت سەر بەرەو خوار هەڵنەگەڕاوە – هێشتا کاتێکی زۆر ماوە.

بەردەوام بیر لە ئاسن دەکەیتەوە؟

ئاسن لە ماوەی دووگیانیدا خۆراکێکی سەرەکیە. ئاسن ئۆکسیجین لە خانە خوێنەکانت هەڵدەگرێت وە بۆ کۆرپەلەکەت دەیگوازێتەوە لە ڕێگەی وێڵاشەوە و ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لە گەشەی مەعریفی (مێشکی) کۆرپەلەکەت.

بەم هۆیەوە، گرنگە کە خواردنی دەوڵەمەند بە ئاسن بخۆیت، وەک گۆشت، ماسی چەور و هێلکە و ئەو خواردنانەی سەرچاوەی ڕووەکیشیان هەیە وەک نان و ئاسنی بەهێزکراوی نانی بەیانیان، سەوزەی تۆخ، سەوزەواتی گەڵایی وەک کەلەرم و برۆکۆلی؛ میوەی وشک وەک هەنجیر و قەیسی.

زۆربەی خانمە دووگیانەکان دەتوانن ئاستی ئاسنی پێویست لە خوێندا بە تەنیا لە ڕێگەی ڕێجیمەکەیانەوە بەدەست بهێنن. بەڵام ئەگەر ئاستی ئاسنی تۆ دابەزێت، لەوانەیە پاشکۆیەکی خۆراکییت بۆ بنوسرێت.

  • … خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی میوە یان خواردنی پارچەیەک میوە لەگەڵ ناوەڕۆکێکی ڤیتامین C بەرز لە کاتی خواردندا بۆ یارمەتیدانی هەڵمژینی ئاسن زۆر بە سوودە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە هەندێک خواردن ڕێگری لە هەڵهاتنی ئاسن دەکەن لە کاتێکدا هەندێکی تر باشتری دەکەن. ڤیتامین C لە سەرچاوە ڕووەکەکانەوە ئاسن هەڵدەمژێت، بۆیە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی میوەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C یان خواردنی پارچەیەک میوە لە کاتی خواردندا بیرۆکەیەکی باشە. کالسیۆم دەتوانێت کاریگەری پێچەوانەی هەبێت، هەروەکو چۆن تانینەکان لە چا و قاوەدا بە هەمان شێوەن. ئەمە مانای ئەوە نیە کە تۆ دەبێت خۆتی لێیان بە دوور بگری. تۆ دەبێت بتوانیت ئەو ئاسنەی پێویستت پێیەتی لە ڕێجیمێکی هاوسەنگ بەدەست بهێنیت.

هەنگاوەکانی داهاتوو

دڵنیابە لەوەی کە ئەو خواردنانەی کە لە خوارەوەن ئاسنی لێ بە دەست دەهێنیت:

  • گۆشتی نەرم و ماسی چەور وەک ساردین
  • سەوزەی تۆخ وەک برۆکۆلی و کەلەرم
  • گوێز و چەرەزات، بە تایبەتی کاشو
  • نۆک و پاقلە و نیسک
  • خۆراکە گەنمیە تەواوەکان، نانی تەواو، و دانەوێڵەی نانی بەیانیان کە ئاسنی تێدایە
  • میوەی وشککراو وەک قەیسی و قۆخ و مێوژ
  • هێلکە