34 هەفتەی دووگیان

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

پاراستنی تەندروستی

فێربە چۆن بە سەلامەتی لە ماوەی دووگیانیدا چالاک بمێنیتەوە.

ڕاهێنان

بەردەوامبە لە چالاکی جەستەیی ئاسایی ڕۆژانەت یان ڕاهێنان (وەرزش، یۆگا، سەما، یان تەنانەت ڕۆیشتن بۆ بازاڕ و گەڕانەوە) تا هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. ڕاهێنان بۆ منداڵەکەت مەترسیدار نییە.

ڤیتامین D

ڕۆڵی ڤیتامین D بزانە کە لە گەشەسەندنی کۆرپەلەکەتدا بەشدارە.

کالسیۆم

دڵنیابە لەوەی کە بە تەواوی لەم سروشتیە ناوەکیە بەدەست دەهێنیت.

dنپێکهاتەی ئێسک

تا ئەو کاتەی تۆ 34 هەفتە سکپڕیت، کۆرپەلەکەت بە شێوەی چەوری کێشی زیاد دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی بدات پلەی گەرمی لەشی ڕێک بێت و دوای لەدایک بوون گەرم بێت. ئێسکەکانیان بەردەوامن لە ڕەق بوون لەم قۆناغەدا. پێویستە بەردەوام بیت لە خواردنی خۆراکی جۆراوجۆری تەندروست بۆ پشتگیری کردن خۆت و کۆرپەلەکەت. نەریتی باش دەبێتە هۆی ئاسان بوونی بەردەوام بوونت لە خواردنی خۆراکی سوودمەند کە کۆرپەلەکەت پێویستی پێیەتی کاتێک دەست بە شیردان دەکەیت.

ئێسکەکان بەردەوامن لە ڕەقبوون لە هەفتەی 34

لە حەفتەی 34ی سکپڕی، منداڵەکەت گەورەدەبێت و کێشی نزیکەی 5lbs دەبێت و31cm درێژ دەبێت لە سەرەوە بۆ خوارەوە. هەندێک لەو قورساییە زیادە بەهۆی ئێسکەکانیانەوەیە کە بەردەوامن لە ڕەقبوون و بەهێزتر بوون. ئەمە بەدەر لەمە ئێسکەکانی سەری کۆرپەلەکەت: بە درێژایی دووگیانی نەرم و جیا دەمێننەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بە سەلامەتی بجوڵێت و لەگەڵ ئەو فشارە بگونجێت کە لە کاتی لەدایک بووندا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

  • سیستەمی بەرگری منداڵەکەت هێشتا پێویستی بە گەشەسەندنێکی زۆر هەیە – وە بەردەوام دەبێت لە پێگەیشتن بە درێژایی دووگیانی و منداڵی.

زۆرێک لە سیستەمەکانی جەستەی منداڵەکەت لە 34 هەفتەی سکپڕیدا کار دەکەن بەڵام سیستەمی بەرگری هێشتا پەرەدەسێنێت و بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندن دوای لەدایک بوون، کاتێک جەستەت پشتگیری ئەم گەشەسەندنە دەکات و فاکتەری پاراستن پێشکەش دەکات، وەک دژە جەستە، لە شیری دایکدا.

ئەگەر بتوانیت سێرێکی ناو سکت  بکەیت، ئەوا دەتوانیت بیبینیت کە نینۆکەکانی پەنجەی کۆرپەلەکەت ئێستا تا سەر پەنجەکانیان درێژبوون. ئەگەر تۆ چاوەڕوانی کوڕێک دەکەیت، لەوانەیە گونەکان لەم قۆناغەدا دیار بن، هەرچەندە ژمارەیەکی کەم لە کوڕەکان لە دایک دەبن بە گونی پەرەنەسەندوو. ئەمە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ساڵی یەکەمدا خۆی چاک دەبێتەوە.

کاتێک کاتی لەدایک بوونت نزیک دەبێتەوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە جانتای نەخۆشخانەکەت بپێچیتەوە. بیرکردنەوە لەو خۆراکە سووک (سناک)ەی حەزت لێیە لە کاتی منداڵبووندا مانای ئەوەیە کە کاتێک کاتەکە دێت بە باشی ئامادە دەبیت. هەروەها پێویستە تێبینی ئەوەش بکرێت کە تەنها لە ٪5ی منداڵەکان لە بەراوری خۆیان لەدایک دەبن، بۆیە هەرچەندە ڕێبەرێکی باشە دەربارەی ئەوەی کەی منداڵەکەت لە دایک دەبێت، ئەوە تەنها ڕێنیشاندەرێکە.

خووی تەندروستی شیردان بۆ خۆت دروست بکە

کاتێک منداڵەکەت لەدایک دەبێت، جەستەت بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی هەموو ئەو ماددە خۆراکیانەی کە پێویستن لە ڕێگەی شیری دایکەوە. هەر وەک لە کاتی دووگیانیدا، لەشی تۆ سەرەتا پێداویستیەکانی کۆرپەلەکەت گرنگ دادەنێت، بۆیە گرنگە کە ڕێجیمەکەت هاوسەنگی گونجاوی نێوان خۆراک و وزە بگرێتەوە بۆ ئەوەی پێکەوە پشتگیری تۆ و کۆرپەلەکەت بکات.

“ئەو خووانەی خواردنی تەندروست کە بە درێژایی سکپڕیتان پێوەی چەسپاویت هەر گرنگە کە دەست بە شیردانش  دەکەیت”

هەندێک ماددەی خۆراکی کە لە کاتی سکپڕیدا بە گرنگ دادەنرێن، بۆ گەشەکردنی منداڵەکەت لە چەند مانگی یەکەمی ژیانیاندا گرنگن، بە تایبەتی:

  • ڤیتامین D – پشتگیری گەشەسەندنی ئێسکی تەندروست دەکات لە لەشی منداڵەکەت. بەردەوام بوون لە وەرگرتنی کۆکەرەوەی ڤیتامین D لە دوای سکپڕی دڵنیات دەکاتەوە کە 10mcg پێشنیارکراوت دەست دەکەوێت لە هەر ڕۆژێکدا.
  • LCPs، بەتایبەتی DHA – بەشداری دەکات لە پەرەسەندنی مێشک و چاوی منداڵەکەت. تۆ دەتوانیت DHA زیادە بەدەست بهێنیت ھەموو هەفتەیەک بە زیادکردنی دوو بەشی ماسی چەور لە ڕێجیمەکەتدا.
  • ئاسن – پشتیوانی لە پەرەسەندنی مەعریفی (مێشکی) منداڵەکەت دەکات، هەم ئێستا و هەم دوای لەدایک بوون، هەروەها بە هۆی ئەوەی کە پێکهاتەیەکی سەرەکی خانە سوورەکانی خوێنە، بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بە درێژایی جەستە گرنگە. خواردنی دەوڵەمەند بە ئاسن بریتین لە گۆشت، ماسی چەور، سەوزەی گەڵای سەوز، و پاقلە.

شتێکی تر کە پێویستە بە وردی گرنگی پێ بدەیت لە کاتی شیردان بریتیە لە خواردنەوەی شلەکان. لەش پێویستی بە بڕێکی زۆر ئاو هەیە بۆ بەرهەمهێنانی شیری دایک، وە پێشنیار دەکرێت کە ئافرەتانی شیردەر 700ML ئاوی زیادە لە ڕۆژێکدا بخۆنەوە لە خواردنی ڕۆژانەی پێشنیارکراو کە 2 لیترە . ئەمە 10-11 کوپە لە ڕۆژێکدا. هەرچۆنێک بێت، ئەوە لەبیر مەکە کە چای، قاوە، شیر، شەربەتی میوە، شۆربا و شەربەتەکان هەمووی لەم بڕە ڕۆژانەیەدا هەژمار دەکرێن.

هەروەها پێویستت بە شلەمەنی زۆر هەیە لە ماوەی هەفتەی کۆتایی سکپڕی، بۆیە ئەگەر گومانت هەبوو کە ئاوی تەواو ناخۆیتەوە، ئەمە کاتی ئەوەیە کە خواردنەوەکەت زیاد بکەیت و خووێکی خواردنەوەی تەندروست دابمەزرێنیت.

هەنگاوەکانی داهاتوو

ماسیە چەورەکان سەرچاوەیەکی بەهێزی خۆراکی بەسوود، کە ڤیتامین دی D، ئاسن و ئۆمیگا-3 و LCPs تێدایە. ئەم بیرۆکەیانە تاقی بکەوە بۆ خواردنی تەندروستی سوک. خواردنی تەندرووستی نموونەیە بۆ سێهەمی سکپڕی و لە کاتی شیردان. تەنها لەبیرت بێت بۆ سنوردارکردنی خواردنی ماسی بۆ دوو ژەم لە هەفتەیەکدا، لەبەر ئەگەری پیسبوونی:

  • ساردین لەسەر نانی تۆست لەگەڵ تەماتەی تازە
  • ماکەرێل لەسەر بیسکویتی دانەوێڵەی تەواو لەگەڵ قاشی خەیار
  • گۆشتی تونەی تازە لەگەڵ پەتاتەی نوێ و پاقلەی سەوز
  • سەڵمونی برژاو، بە زەڵاتەی سەوز و لولەی دانەوێڵەی تەواو
  • گیارەی کوڵاو لەگەڵ زەڵاتەی پەتاتە و زەڵاتەی گەڵای سەوز