26 هەفتەی دووگیانی

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

26 هەفتەی دووگیانی چەند مانگە؟

26 هەفتە 6 مانگی دووگیانیە ، بۆیە تەنها 3 مانگ ماوە! ئێستا کاتی ئەوەیە کە بیر لە پلانی منداڵبوون بکەیتەوە، و ئەو شتانە ئامادە بکەی کە تۆ و منداڵەکەت دوای لەدایک بوون پێویستتان پێیەتی.

ڕاهێنان

بەردەوامبە لە چالاکی جەستەیی ئاسایی ڕۆژانەت یان ڕاهێنان (وەرزش، یۆگا، سەما، یان تەنانەت ڕۆیشتن بۆ بازاڕ و گەڕانەوە) تا کە هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. ڕاهێنان بۆ منداڵەکەت مەترسیدار نییە.

ڤیتامین D

ڕۆڵی ڤیتامین D بزانە کە لە گەشەسەندنی منداڵەکەتدا بەشدارە.

کالسیۆم

دڵنیابە لەوەی کە بە تەواوی لەم سروشتە ناوەکیە بەدەست دەهێنیت.

پاراستنی تەندروستی

فێربە چۆن بە سەلامەتی لە ماوەی دووگیانیدا چالاک بمێنیتەوە.

تۆ خەریکە دەگەیتە کۆتایی چارەگی دووەمت لە 26 هەفتەی دووگیانیتدا! سکت لە هەفتەیەکدا نزیکەی یەک سانتیمەتر گەشە دەکات و نزیکەی 2.5 بۆ 3 ئینچ لەسەرەوەی ناوکتەوەیە. ئەمە مانای ئەوەیە کە لەوانەیە تۆ زیاتر بئاوسێیت چونکە گەدە و ڕیخۆڵەکانت زیاتر پەست دەبن – بۆیە باشترە لە ڕۆژێکدا چەند ژەمێکی بچووک بخۆیت بخۆیت لە جیاتی  3 ژەمی گەورە. لەوانەیە ئێستا ناوکت بەرەو دەرەوە هاتبێت (پێچەوانە کراوەتەوە) و لەوانەیە هەست بە ئازاری بەستەری زیاتر بکەیت. لە کاتێکدا گرنگە کە چالاک بمێنیتەوە و ڕاهێنانی ئاسایی بکەیت، ئاگاداری بەستەرەکان و جومگەکانت بە و زیاد لە ڕادەی خۆی ڕاهێنان مەکە.

کێش زیادبوون لە 26 هەفتەی دووگیانیدا

لەوانەیە تا ئێستا لە 26 هەفتەدا نزیکەی 7-8 kg زیادت کردبێت. کاتێک نزیکی چارەگی سێهەم دەبیت، وێڵاشەکەت و کۆرپەلەکەت گەشەدەکەن، ئەمەش کاتێکە کە بەرگری ئەنسۆلین دەتوانێت دەردەکەوێت، بۆیە گرنگە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئاگاداری ڕێژەی شەکر و کاربۆهیدراتی خۆت بکەیت. خواردنی خۆراکی هاوسەنگ سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراک بۆ منداڵەکەت دابین دەکات.

ئایا جووڵەی منداڵ خاو دەبێتەوە لە 26 هەفتەی دووگیانیدا؟

لەوانەیە زیاتر لە 26 هەفتەی سکپڕیدا، سەرنجی گەورەبوونی کۆرپەلەکەت بدەیت و کۆرپەلەکان زۆر چالاکترن لە شەوان لە ئێستادا. لەوانەیە کۆرپەلەکەت هێشتا شێوازێکی تەواوی پێشبینیکراوی جووڵەی نەبێت، بەڵام جوڵەکانی خاونابنەوە. ئەگەر هەست دەکەیت  کە ئەمە لەوانەیە کێشە بێت، قسە لەگەڵ پسپۆڕی تەندروستی خۆت بکە. ئارامبە، شتێکت بخۆ و خواردنەوەیەکی سارد بخۆرەوە. پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک پاڵبدەوە و چاودێری جوڵەکان بکە. ئەگەر تۆ هێشتا نیگەرانیت، ئەوا بڕۆ بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی پشکنین بکەیت.

ماندوبوون لە 26 هەفتەی دووگیانی

لە کاتێکدا کە سکت قەبارەی گەورە دەبێت، سووڕی خوێن و میتابۆلیزمی تۆ دەبێ بگونجێت بۆ پێویستیە بەردەوام گۆڕاوەکانی کۆرپەلەکەت. ئەمە بە حەتمی دەبێتە هۆی ماندوو بوون – باشترە کە هەموو ڕۆژێک کات تەرخان بکەیت بۆ پشوودان و بەرزکردنەوەی قاچەکانت. دڵنیابە لەوەی کە ڕێجیمەکەت دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین و کانزای تر. ئەگەر ڕێجیمێکی تایبەت بە خۆت هەیە، وەک گیاخۆر یان ڤیگەن، لەوانەیە پێویستت بێت کە سەرنجێکی زیاتر بدەیتە بەدەستهێنانی ئەو خۆراکە پێویستانەی کە لەوانەیە لە کاتی سکپڕیدا بەردەست نەبن. پرسیار بکە لە پیشەگەرانی چاودێری تەندروستیت هەروەک ئەوان دەتوانن ئامۆژگاریت بکەن لەسەر ئەو ڕێککاریە تایبەتانەی کە پێویستە بیکەیت بە پشتبەستن بە بارودۆخی تاکەکەسی خۆت.

ئەگەر ماندووییەکە زاڵ بوو، ئەوا پێویستە دکتۆرەکەت ببینیت و هەڵسەنگاندنێکی گونجاو ئەنجام بدەیت و لەوانەیە پێویستت بە تاقیکردنەوەی خوێن هەبێت.

قەبزبوون لە هەفتەی 26ی سکپڕی

 قەبزبوون لە نێوان 8-12 هەفتەی دووگیانیدا باوە و پاشان دووبارە لەقۆناغەکانی کۆتایی سکپڕیدا. دڵنیابە لەوەی کە ژەمی خۆراکی تەندروستت هەیە و ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە 0.5 بۆ 2 لیتر ئاو دەخۆیتەوە و زیاتر ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە بەرزبێت. ئەگەر ئەمە یارمەتی نەدات، قسە لەگەڵ دکتۆرەکەت بکە – ئەگەر بێ چارەسەر مایەوە دەبێتە هۆی ئاوسان و گرژبوون و ئازاری سک، و چانسی مایەسیری زیاد دەکات.

ئایا گرژبوونی Braxton Hicks ڕوودەدات لە هەفتەی 26دا؟

زۆر ئاساییە بۆ ئەزموونکردنی Braxton Hicks لە ئەم خاڵەدا – زۆربەی ئافرەتان زیاتر دوای 20 هەفتە تێبینیان دەکەن.

دابەزینی سکت لە هەفتەی 26ی سکپڕی

ئاسایی نییە کە بەم زووە سکت داببەزێت، بە تایبەتی ئەگەر پێشتر منداڵت بووبێت. هەرچۆنێک بێت، هەر دووگیانییەک جیاوازە و هەندێک جار کۆرپەلەکە شوێنێکی ئاسوودە دەدۆزێتەوە و لێێ دەمێنێتەوە. ئەگەر هەرچۆنێک بێت هەست دەکەیت کە سکت لە 26 هەفتەدا دابەزیوە و نیشانەی ترت هەیە وەک ئازاری سک یان پشت، خوێنبەربوون لە ئەندامی زاوزێیەوە یان شلە دەرچوون، تکایە لە لای تیمی چاودێری تەندروستی خۆتەوە پشکنین ئەنجام بدە.

ڕاستی باش دەربارەی چەوری

زۆر گرنگە کە دڵنیابیت لە خۆراکی هاوسەنگ، سەرچاوەی باشی LCPsکان دەگرێتەوە، بەتایبەتی DHA، لە کاتێکدا تۆ دووگیانیت و لە کاتێکدا کە منداڵەکەشت لەدایک دەبێت.

شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بڕێکی زیادەی ڕۆژانەیDHA 100-200mg لە کاتی سکپڕی و شیردانەوە وەربگریت. هەرچۆنێک بێت، سەرچاوەکانی خۆراکی DHA سنووردارن بە ماسیە چەورەکان، ماسی چەور و ئۆفاڵ، کە هەندێکیان لە لیستی خواردنەکاندان بۆ خۆ بەدوورگرتن یان سنورداربوون لە کاتی سکپڕیدا، بەتایبەتی جگەر.

بۆ خواردنێکی تەندروست لە LCPsەکان بە DHA، بە مەبەستی خواردنی 1-2 بەشی ماسی چەور، وەک ماکەرێل، ساردین، تونای تازە و سەلەمۆن، لە هەفتەیەکدا. خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی ماسی زیاتر لەمە بەهۆی ئاستی ماددە پیسکەرەکان کە لەوانەیە تێدایان بێت.

ئەگەر حەزت لە خواردنی ماسیە چەوریەکان نییە دڵنیابە هەندێک سەرچاوەی تری چەوری ئۆمێگا 3 لە خۆراکی خۆتاندا وەک گوێز و تۆو و سەوزە تۆخ و ڕۆن و دانەوێڵەی سۆیا بەدەست دەهێنیت.

 

هەنگاوەکانی داهاتوو

 

ئەم خواردنانەی خوارەوە تاقی بکەوە کە چەوری ئۆمیگا-3 دابین دەکات:

  • ماکەرێل لەسەر پارچەیەک لە تۆستێکی دانەوێڵەی تەواو
  • سالمۆنی برژاو لەگەڵ سەوزەی هەڵمکراو
  • زەڵاتەی واڵدۆرف لە سێو و کەرەوز و گوێز دروست کراو
  • ماسی سالمۆن لەگەڵ زەڵاتەی سپێناخ
  • مشتێک گوێز و تۆو (چەرەز)ش
  • کاسەی دانەوێڵەی تەواو
  • شەربەتی میوەی شیری سۆیا

26 هەفتە نیشانەکانی دووگیان

هەروەها، لەوانەیە ئێستا هەست بە ماندوویی زیاتر بکەیت، وە لەوانەیە هەست بە گەرمی زیاتر بکەیت، بە تایبەتی لە شەودا. گرینگە ژینگەی خۆت لە کار و ماڵەوە ڕێک بخەیت بۆ پێویستیە گۆڕاوەکانت بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی و یارمەتی لە شوێنی دانیشتنێکی ئاسوودە ئەگەر کاری ئۆفیست هەبێت. لەبیرت بێت کە لەسەر لای چەپت بخەویت چونکە ئەمە یارمەتی سووڕی خوێن دەدات بۆ وێڵاشەکەت و منداڵەکەت. بەڵام نیگەران مەبە ئەگەر لە پشتەوە یان لای ڕاستت هەستایەوە بەڵام زۆر گرنگە لەسەر چەپت بخەوی. سەرینێکی شێوە V دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی شوێنەکەت لە جێگادا، هەروەها پشتگیری جومگەکانی پشت و سمتت دەکات.

لەوانەیە سەرنج بدەیت کە پاژنەت زیاتر دەئاوسێت و سەرت دەئێشێت- ئەگەر ئەمانە لەناکاو  زیادبن یان توندبن، پێویستە بە پەلە پشکنینیان بۆ بکرێت. زۆر گرنگە کە دڵنیابیتەوە لە هەموو ژوانەکانی سکرینکردنی پێش وەختە بۆ ئەوەی بتوانیت بۆ پرۆکلامپسیا و شەکرە سکرین بکرێیت. پێویستە بۆ هەفتەی 28 ژوانێک ڕێک بخەیت بۆ تاقیکردنەوەی شەکرە (تاقیکردنەوەی تولێرانسی گلوکۆز) و تاقیکردنەوەی خوێن.

 

سکت لە هەفتەی 26ی سکپڕی

هەموو سکپڕێک جیاوازە، تەنانەت لە هەمان ئافرەتدا لە دووگیانی دواتردا. تەمەنت، منداڵی پێشوو و منداڵبوون،  بەژن و باڵا و لەشجوانی هەمووی کاریگەری لەسەر شێوازی دەرکەوتن و هەستکردن بە سکپڕی تۆ هەیە. ئەگەر هەموو شتێك باش بێت، دەتوانی ئەزموونی جیاوازیەکان بکەی لە سکپڕیە جیاوازەکاندا.

شوێنی منداڵەکەت لە 26 هەفتەی دووگیاندا

لە هەفتەی 26، منداڵەکەت هێشتا شوێنی زۆری هەیە بۆ بەردەوام بوون لە گۆڕینی پۆزشنەکەی- لە کاتژمێرێکەوە بۆ کاتژمێرێکی تر. ئەمە مانای ئەوەیە کە زۆر زووە کە نیگەران بیت لەوەی کە ئایا سەری کۆرپەلەکەت نزمە چونکە پێناچێت لەم قۆناغەدا بۆ ماوەیەکی زۆر لە یەک شوێنێکدا بمێنێتەوە. کاتێک کۆرپەلەکەت دەجوڵێت، تێبینی ئەوە دەکەیت کە شوێنی لێدانەکانیش دەگۆڕێت. لەم ماوەیەدا منداڵەکەت زیاتر دەست بە پەرەپێدان بە سیستەمی دەماری دەکات و لەوانەیە تۆ زیاتر دەست بکەیت بە تێبینی کردنی ڕیتمی جووڵانەوەکان – بۆیە ئەوە شتێکی نائاسایی نییە بۆ منداڵەکە کە لە شەودا چالاکتر بێت.

قەبارەی منداڵ لە 26 هەفتەی دووگیاندا

پێوانەی کۆرپەلەکەت لە سەرەوە بۆ پاژنە، ئەو نزیکەی 35.6cm (14 ئینچ) درێژە و بە قەبارەی کەلەرمێكی سوورە، کە نزیکەی 760g (1.7lb) ە. لەم قۆناغەدا لێدانەکان زیاتر بەرچاو دەبن و شێوازێکی تایبەتی وەردەگرن. تا ئێستا منداڵەکەت دەتوانێت دەنگی تۆ بناسێتەوە و وەڵام بداتەوە، وە تا ئێستا برژانەکان و تۆڕی چاو زۆر زیاتر گەشە دەکەن. سییەکانی منداڵەکەت دەست دەکەن بە پێگەیشتن، هەرچەندە هێشتا بەسە بۆ هەناسەدانێکی بێئاگا.

 

تێکڕای کێشی منداڵ لە 26 هەفتە دووگیان –
ئۆلتراسۆند و تیشکناسی لە هەفتەی 26ی دووگیانی

لە هەفتەی 26دا هیچ سکانێکی رۆتینیی ئەڵتراساوند نییە، بەڵام بە زوویی دەتوانیت سکانێکی سێ ڕەهەندی یان چوار ڕەهەندی تۆمار بکەیت ئەگەر تۆ باشترت دەتەوێت شێوازی منداڵەکەت بزانی لە دوای لەدایکبووندا!