13 هەفتەی دوو گیانی: نیشانەکانی سکپڕی و گەشەکردنی منداڵ

بزانە چاوەرێی چی بکەیت لە هەموو هەفتەیەکی دووگیانیت.

13 هەفتەی دووگیان چەند مانگە؟

مانگی 3 (سێ مانگ 1)

گەشەی منداڵ لە 13 هەفتەدا

ژێی دەنگی منداڵەکەت گەشە دەکەن.

خۆراکی تەندروست

شتەکان بە ئارامی بهێڵەوە لە ڕێگەی ڕیشاڵەکان

نیشانەکانی سکپڕی

لە یەکەم سێ مانگدا دەرچوویت – ئایا نیشانەکانی سکپڕیت هەیە؟

گەشەکردنی منداڵ لە 13 هەفتەدا

منداڵەکەم لە چی دەچێت؟  قەبارەی منداڵەکەم چەندە؟

لە ماوەی 13 هەفتە دووگیان منداڵەکەت نزیکەی 7 سانتیمەتر دەبێت و کێشی نزیکەی 125g، بە نزیکەیی وەک قۆخێکی بچووک.

منداڵەکەت ئێستا بە خێرایی گەشە دەکات و زۆر چالاکە، لەگەڵ زۆر درێژبوونەوە، لێدان و هەڵگەڕانەوە ، هەرچەندە پێناچێت هێشتا هەست بە جوڵەکانی بکەیت.

پەرەسەندنەکانی تر ژێی دەنگی منداڵەکەت دەگرێتەوە، هەروەها چاو و گوێیان، کە شێوە دەگرن لە سەردا. سەری کۆرپەلەکەت بە ڕێژەیەکی هێواشتر لە بەشەکانی تری جەستەی گەشە دەکات کە وا دەکات شێوەی مرۆڤ وەربگرن. بە حەفتەی 21 لە دەوری سێیەکی قەبارەی جەستەیان دەبێت، بەڵام لە کاتی لەدایک بووندا چارەکە قەبارە دەبێت.

لە ناو جەستەی منداڵەکەتدا، جگەر و پەنکریاس خەریکە کار دەکەن. بە پشتبەستن بە ڕەگەزەکەیان، هێلکەدان یان تێستەکانیان بە تەواوی دروست دەبێت و لە دەرەوەش ئێستا ئەندامی زاوزێ دەست بە گەشە دەکات. هەرچۆنێک بێت، هێشتا کەمێک زووە بۆ دیاریکردنی ڕەگەزیان.

سکپڕی لە 13 هەفتەدا (سێهەمی دووەم)
لەشی مندا چی ڕوودەدات؟

هەرجەندە بچووکە، بەڵام دەبێت بتوانیت کشانی منداڵەکە ببینی لە رەحمتدا. ئەمە هەواڵێکی باشە ئەگەر هەست بە پێویستی میزکردنی زۆر بکەیت: کاتێک کە رەحمت دەجوڵێت، ئەوا فشار لەسەر میزەڵدانت کەمدەبێتەوە. ئەگەر هەست بکەیت بە ئازار لە کاتی میزکردن، مامانەکەت یان دکتۆرەکەت ببینە، نەوەک تووشی هەوکردن بووبیت.

لە ناوچەی حەوز خوێنێکی زۆر هەیە و هەندێک لە ئافرەتانیش بۆیان دەردەکەوێت کە ئەم کارە میبیدۆکانیان (ئارەزووی سێکسی)یان زیاد دەکات. سێکس لە کاتی سکپڕیدا بە تەواوی سەلامەتە، مەگەر دکتۆرەکەت یان مامانەکەت بە پێچەوانەوە پێت بڵێت.

گەشەسەندنە سەرەکیەکەی تری ئەم هەفتەیە بریتییە لە وێڵاش. ئێستا دەبێت بە تەواوی گەشە بکات بەڵام بەردەوام دەبێت لە گەورەبوون بە درێژایی دووگیانی. وێڵاش لە ڕێگەی ناوکە پەتک بە منداڵەکەتەوە دەگات و یارمەتی گەیاندنی ئۆکسیجین و خۆراک و هۆرمۆن و دژەجەستە دەدات بە منداڵەکەت. هەروەها پاشەڕۆکەشی لادەبات. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای هەموو ئەو کارە قورسانەی کە تەرخان کراوە، هیچ شتێک نابینیت.

نیشانەکانی سکپڕی لە 13 هەفتەدا

ئازار

لەوانەیە ئازارەکان لە لایەکی سکتەوە هەست پێبکەیت کە بەهۆی فراوانی سکتەوە دروست دەبن (ناسراون بە ‘ئێشەکانی بەستەری بازنەیی’).

 

ئاوسان و قەبزبوون

ئەمانە لە دووگیانیدا باون بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنی لە لەشدا. دەتوانن وا لە تۆ بکەن کە کەمێک هەست بە هێلنج هاتن بکەیت و لەوانەیە ئازارێکی تووند هەست پێ بکەی.

دڵەکزێ و هەرسنەکردن

ئەم کێشانەی هەرسکردن بەهۆی گەورەبوونی منداڵەکەت و گۆڕانی هۆرمۆنەکان دروست دەبن

 

هەوکردن

بە خوێنێکی زیاتر لە دەوروبەری ناوچەی حەوزەکەت، جەستەت شلەیەکی شیری دروست دەکات کە پێی دەوترێت لیۆکۆرهۆ بۆ ئەوەی ئەندامی زاوزێت پاک بهێلێتەوە و لە هەوکردن بی پارێزێت. ئەگەر سەرنج بدەیت کە بە توندی دەست دەکات بە بۆنکردن، ڕەنگ و شێوەی بگۆڕیت، ئەوا لەوانەیە تووشی هەوکردن بووبیت و پێویستە مامانەکەت ببینیت

 

نیشانەکان لە یەکەم سێ مانگەوە

لەوانەیە تۆ دەستت بە سێهەمی دووەم کردبێت، بەڵام ئەمە مانای نیە کە نیشانەکانی  وەک نەخۆشی بەیانیان، ئارەزووە سەیرەکان، گۆڕانی مەزاج و پەڵەکردن شەوانە ڕوون دەبێتەوە. هەندێك نێشانە دەمێننەوە.

ئازاری پووک

هەواڵە خراپەکە ئەوەیە کە هۆرمۆنەکانت تۆ زیاتر لاواز دەکات بۆ هەڵگرتنەوەی نەخۆشی پووک. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە تۆ مافی ئەوەت هەیە کە بە درێژایی سکپڕیەکەت چاودێری ددان بکەیت، وە بۆ ماوەی ١٢ مانگ دوای لەدایک بوونی منداڵەکەت.

.

گرنگی بدە بە ڕیشاڵ

ڕیشاڵ بەشێکی گرنگی خۆراکی دووگیانی تەندروستە بەڵام هێشتا زۆر لە ئافرەتان بە تەواوی وەری ناگرن. فێربە کە چۆن ئەم ماددە ڕووەکیە یارمەتیت دەدات بە ئاسای بمێنیەوە کاتێک کە تۆ زیاتر ڕووبەڕووی قەبزی دەبیەوە، وە کام خواردنە پڕ ڕیشاڵ دەتوانێت یارمەتیت  بدات.

 

ڕاستیەکانی ڕیشاڵ

فایبەر بەشێکی گرنگی خۆراکی دووگیانی تەندروستە چونکە سیستەمی هەرسکردنەکەت بە نەرم و نیانی بەڕێوە دەبات.

ڕیشاڵ کە لە خواردنە ڕووەکییەکاندا هەیە بەشێکە لەو ڕووەکە کە لەشت ناتوانێت هەزمی بکات. بەهۆی ئەوەی کە ڕیشاڵ لەناو لەشت ‌هەڵنامژرێت، ڕێگەی دەدات بە ماددە پاشماوەییەکان کە بە ئاسانی دەرچن.

هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕێجیمێکی پڕ لە ڕیشاڵ دەتوانێت یارمەتی زیادکردنی ژمارەی بەکتریای باش بدات لە هەناودا، و یارمەتیان بدات بۆ زیادکردنی بەرهەمی ماددە پارێزەرەکان وەک ترشی چەوری زنجیرەی کورت.

 

سەرچاوە سەرەکیەکانی ڕیشاڵ

  • بران و ئاردی تەواو – لە زۆر دانەوێڵەی نانی بەیانی و ناندا دۆزرایەوە.
  • بۆ ڕۆژێکی زۆر خۆش و پڕ لە ڕیشاڵ، پۆرج بخۆن
  • برنجی قاوەیی – باشترە لە جۆرە سپیەکان
  • سەوزەی ڕەگ – گێزەر و پەتاتە سەرچاوەی باشن.
  • میوە، میوەی وشکیش دەگرێتەوە. قەیسی و هەنجیر بە تایبەتی دەوڵەمەندن

تۆی کەتان زیادکراوەیەکی بەناوبانگە هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و خۆراکی لەوانە ڕۆنی ئۆمێگا. هەرچەندە، ئەوە بۆ ئافرەتانی دووگیان یان شیردەر پێشنیار ناکرێت بە هۆی ئەوەی کە لەوانەیە زەرەری هەبێت.

زانستی ڕیشاڵ

پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن Nutricia

دوو جۆر لە ڕیشاڵ هەیە: تواوە و نەتواوە. نەتواوە لە ئاودا ناتوێتەوە و لە لایەن جەستەوە نەشکاوە. لە جیاتی ئەوە، بەناو سیستەمەکەتدا تێدەپەڕێت، ئاو بە درێژایی ڕێگاکە هەڵمژێنێت و یارمەتی خواردنی تر دەدات کە پێیدا بڕوات.

تواوەکە توانای هەیە ئاو هەڵمژێنێت، کە وا دەکات پاشەڕۆ نەرمتر و ئاسانتر دەربچن. هەروەها بە کۆلیسترۆڵ و ترشی چەوری دەبەستێتەوە، ڕێژەی هەڵمژینی شەکر خاو دەکاتەوە و ئاستی PH سروشتی ڕیخۆڵەکە دەپارێزێت. هەروەها ڕیشاڵ ئاستی کۆلیسترۆل نزم دەکاتەوە و دەتوانێت یارمەتی کەم کردنەوەی مەترسییەکانی دڵت بدات.